زیانەکانی زۆرخواردنی کەچەب چین؟

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، زیانەکانی زۆرخواردنی کەچەب بەچەند خاڵێک دەخاتەڕوو.

د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، دەڵێت، کەچەب کاتێک زیانی هەیە کە بڕێکی زۆری لێبخورێت بە بەردەوامی بە تایبەت ئەوانەی لە کارگەکاندا دروستدەکرێن.

ئەو پزیشکە زیانەکانی کەچەب بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

1-پێکهاتەی خۆراکی بەسوودی تێدانیە، هاوڵاتی رەنگە وابزانێت کە لە تەماتەی فرێش دروستدەکرێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان، بەڵام لە راستیدا لە زۆربەی کارگەکان لە دۆشاوی تەماتە دروستدەکرێت کە مەوادی  حافیزە و کیماوی تێدایە  .

2-زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون  بە چەوری جگەر و بەرزبوونەوەی چەورییە سیانییەکان و  کۆلیستڕۆڵ و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و زۆری کێش و قەڵەوی، چونکە بڕێکی زۆری لە شەکر و کالۆری تێدایە بە هۆی بوونی  شلەی فرکتۆزی موڕەکەزی دروستکراو لەگەنمەشامی (High Fructose  corn syrupe) .

3-بڕێکی زۆری لە کانزای سودێوم تێدایە، زۆرخواردنی  خوێ ئەگەری تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ و نەخۆشییەکانی گورچیلە و دڵ  و کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات .

4-زۆر خواردنی کەچەب دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەدە  و وروژانی گەدە و کێشە لە ریخۆڵەکان بەهۆی بوونی  بڕێکی زۆر لە جۆری جیاواز لە  ماددە ترشەکان .

5-سرکەی پاڵیوراوی تێدایە کە لە  جۆرێکی گەنمەشامی  دروستکراوە و دەستکاری جینەکانی کراوە ئەوەش رەنگە زیان بە سپڵ و جگەر و دڵ بگەیەنێت  .

6-رەنگە منداڵ و مێردمنداڵان  ئالوودە ببن بە خواردنی، کە ئەوەش ئەگەری تووشبوونیان  بە کێشی زۆر و قەڵەوی و  نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات، پێویستە ئەو منداڵانەی ئۆتیزم یان نەخۆشیی جوڵەی زۆریان هەیە نەیخۆن  .

7-دەتوانرێت لە ماڵەوە لە تەماتە و ئاو و خوێی دەریا یا مەدعووم بە یۆد و هاڕاوەی سیر و پیاز و سرکەی سێوی سپی و هەنگوین و جاترە یا گوڵەمێخەک دروستبکرێت بە بڕێکی کەم  و کەمی لێبخورێت  .

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی پیرمام دەکات

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکدا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share