تەندروستیی سلێمانی: بەغداد ڕەتیکردووەتەوە لەسەر داوای هیچ کەسێک دەرمانیان بۆ سلێمانی ناردبێت

 

تەندروستیی سلێمانی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە کە باسیان لە دابینکردنی دەرمان دەکرد بۆ سلێمانی و کەمتەرخەمی تەندروستیی سلێمانی لە وەرگرتنی دەرمانەکان وتی، “ئێمە هیچ بڕە دەرمانێکمان لە بەغدادەوە پێنەگەیشتووە کە لەسەر داوای پەرلەمانتاران دابینکرابێت”.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “داوامان لەو پەرلەمانتارانە کردووە کە ئەو نووسراوەمان پیشانبدەن، کە لەسەر داوای ئەوان دەرمان بۆ سلێمانی دابینکراوە، بەدەر لەو (موغەزی)یەی کە خۆمان ڕەتمانکردەوە لەبەرئەوەی لە پێداویستیی سلێمانی زیاتربوو و ئەگەر وەرمانبگرتایە لە پشکی سلێمانی کەمدەکردەوە، داوامانکرد لەجێگەی ئەوە دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەمان بۆ بنێرن”.

“هەروەها داوامان لەو پەرلەمانتارانە کردووە، لیستی ناوی ئەو دەرمانانەمان بۆ بنێرن کە لە بەغداد دابینیانکردووە و ئێمە وەریناگرین”، ئەوان بەڵگەیەکیان خستووەتەڕوو، کە (کیمادیا) کە دابینکەری دەرمانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ ئاراستەی وەزیری تەندروستیی عێراقی کردووە کە ئەو دەرمانانەی لەسەر داوا و پشکی سلێمانی نێردراون و جۆری ئەو دەرمانەشی کە ئەو پەرلەمانتارانە داوایان کردووە، نەک هیچ بڕە دەرمانێک کە لەسەر داوای ئەوان دابینکرابێت.

دکتۆر سەباح وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە چەند پەرلەمانتارێک تۆماتباریان دەکەن بەوەی داوای دەرمانیان لە بەغداد نەکردووە و دەڵێت، “ئێمە بە بەڵگە دەیخەینەڕوو سەرجەم ئەو دەرمانانەی وەرمانگرتووە لەسەر داوای ئێمە هاتووە، هەموو ئەوەی هاتووە لەسەر پشکی پارێزگای سلێمانی بووە و هیچ لیست و دەرمان و تەنانەت یەک حەبی پاراستۆڵیش تا ئەم ساتە لە بەغدادەوە لەسەر داوای هیچ کەسێک نەهاتووەتە سلێمانی”.

باسی لەوەشکرد، پەرلەمانتارێک داوای ڕوونکردنەوەی لە وەزیری تەندروستیی عێراق کردووە سەبارەت بەوەی ئایا لەسەر داوای هیچ کەس و پەرلەمانتارێک دەرمان نێردراوە بۆ سلێمانی؟ لە وەڵامدا وەزیری تەندروستیی عێراق دەڵێت، ئەو دەرمانانەی تائێستا نێردراوە بۆ سلێمانی لەسەر داوا و پشکی سلێمانی خۆی بووە.

وتیشی، “ئەو لیستەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار داوییەتی بەو پەرلەماتارانە تاوەکو بۆی بکڕن چونکە ئەوان وتبوویان دەیکڕن بەک لە بەغداد داوای دەکەن، ئەو پێداویستی و دەرمانانە لێرە ئێمە دەیکڕین چونکە لە بەغدادەوە بۆمان نایەت بۆ نمونە وەک، “دەزووی نەشتەرگەری”، لەو لیستەی دراوە بەو پەرلەمانتارانە تاوەکو بیکڕن تائێستا تەنها چوار جۆر هاتوون بۆ سلێمانی ئەویش لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەسەر پشکی سلێمانی خۆی نێردراوە.

ڕەتیدەکاتەوە کە بەرلە لێدوانەکانی ئەوان سلێمانی نەچووبێت بۆ وەرگرتنی دەرمان لە بەغداد، جەختدەکاتەوە بەر لەو لێدوانانە 124 ئۆتۆمبێل دەرمان و پێداویستیی پزیشکیمان بەر لەو وادەیە وەرگرتووە لە بەغدادەوە، دوای لێدوانەکەی ئەوان تەنها سێ بۆ چوار ئۆتۆمبێل دەرمان وەرگیراوە کە زۆر تازەیە و ماوەیەکی کەمە هاتووە.

بابەتی پێشتر

چۆن مامەڵە لەگەڵ شەپۆلەکانی گەرمای هاویندا بکرێت؟

بابەتی دواتر

یەكێتی و پارتی لەبارەی دەستوورەوە هاوڕان و بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن ناكۆكن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
Total
0
Share