پێنجوێن.. ڕوداوێكی هاتوچۆ ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە

بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لە جۆری پێكدادان لە پێنجوێن ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم، بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای پێنجوێن-گوندی کانی مانگ، ژمارەیەك هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون”.

هاتوچۆی پێنجوێن زانیاریی زیاتری لەسەر ڕوداوەكە بڵاو نەكردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، سامان نادر، بەرێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەو ڕوداوەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی 29 ساڵە، هەروەها سێ ژن برینداربوون و لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەریان بۆ دەكرێت”.

لای خۆشییەوە، موقه‌ده‌م هاشم عه‌بدوڵا، به‌ڕێو‌به‌ری هاتوچۆی پێنجوێن، به‌ ترافیك ئێف ئێم-ی ڕاگه‌یاندووە، “هێڵكاریی هاتوچۆ بۆ شه‌قامه‌كه‌ كراوە، به ‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاریی سه‌ره‌كیی ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون لەبارەی وردەكاریی ڕوداوەكەوە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری تەكسییەكە بووە و بە تەنیا خۆی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە، سێ بریندارەكەش لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی بەرامبەردا بوون”.

ئەوەی لە وێنەكانی ڕوداوەكەدا دەركەوتووە، ئۆتۆمبێلە تەكسییەكە بووە بە دوو پارچەوە و زیانێكی گەورەی پێگەیشتووە.

بابەتی پێشتر

نێیمار و ئالڤارۆ لە تویتەر کۆتاییان بە کێبڕکێی فاینەڵی سوپەری فەرەنسا هێنا

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجارە لە 2011ەوە.. ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا زیادینەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share