نێیمار و ئالڤارۆ لە تویتەر کۆتاییان بە کێبڕکێی فاینەڵی سوپەری فەرەنسا هێنا

جەنگی ڕاگەیاندنی نێوان نێیمار و ئالڤارۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەریهەڵدایەوە

شەوی ڕابردوو، چوارشەممە یانەی پاریس سانت جێرمان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک جامی سوپەری ئیسپانیای لە یانەی مارسیلیا بردەوە.

بەر لەم ڕوبەڕوبوونەوەیە، مارسیلیا لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی فەرەنسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بەرانبەر پاریس سانت جێرمان بردنەوەی تۆمارکرد، لەم یارییەشدا نێیمار لەگەڵ ئەلڤارۆ گۆنزالێسی بەرگریکاری مارسیلیا بەشەڕ هات و بەهۆیەوە لە یاریگا کرایە دەرەوە، دواتر یاریزانە بەرازیلیەکە ڕایگەیاند، ” بەداخەوەم کە زللەیەکم لێنەدا” و ڕکابەرەکەی بە ڕەگەزپەرستی تۆمەتبارکرد.

شەوی ڕابردوو و دووبارە ئەم دوو یاریزانە لەناو یاریگا بەرانبەر یەکدی وەستانەوە و چەندینجار بەرگریکارە ئیسپانیەکە لێدانی توندی ئاڕاستەی هێرشبەرەکەی پاریس کرد، دوای یارییەکەش، جەنگی ڕاگەیاندنی نێوانیان گواسترایەوە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.

ئەستێرەکەی سیلیساو وێنەیەکی خۆیی بڵاوکردەوە و لەسەری نوسی “ئەلڤارۆ گۆنزالێس، ڕاستە؟”، لە وێنەکەشدا ناوبراو گاڵتەجاڕی دەکات.

لە وەڵامی ئەم تویتەدا، ئالڤارۆ نوسی، ” دایکم و باوکم فێریانکردوم هەمیشە خۆڵ و خاشاک بەم شێوەیە فڕێبدەم، مارسیلیا بۆ پێشەوە”.

مەبەستی ئالڤارۆ ئەوەیە، کە سەری نێیماری وەک کیسەی خۆڵ و خاشاک گرتووە و فڕێیدەداتە دەرەوەی یاریگا.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. ژنێكی داعش دەستگیركرا كە لە یەككاتدا چەندین كاری بۆ داعشەكان كردووە

بابەتی دواتر

پێنجوێن.. ڕوداوێكی هاتوچۆ ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاڵی لاوازی بەرشلۆنە لەکوێدایە؟

بەرشلۆنە لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا بە پێکهاتەیەکی ئاساییەوە بەرامبەر ئینتەر مەیامی ئەمریکی یاریکرد، یارییەکەشیان بە ئەنجامی (6-0) بردەوە.…
Total
0
Share