وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆماری چین دەرفەتی خوێندنی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەگرێتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، هەر کەسێک مەرجەکانی تێدابێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی چین دەکات دەتوانێت داواکاریی پێشکەش بکات.

مەرج و داواکاریی لایەنى کۆماری چینی میللی:

  1. بڕوانامەی دەرچوون و بڕوانامەی بەنمرە، کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
  2.  بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
  3.  بڕوانامەی تەندروستی، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
  4.  تێستی زمانی ئینگلیزی، وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیرییەک لە زانکۆکەی، کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بووە.
  5.  پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
  1. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.

مەرجی رێنماییی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێندرابێت.
  • پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەمالەکە (چین) دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات. سۆران…
Total
0
Share