لەسەر گیانلەدەستدانی منداڵەکەی باوکێک لە کەرکوک دەستگیرکرا

لە ناحیەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵە سێ مانگانەکەی دەستگیرکرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی تازە سەر بە پارێزگای کەرکوک باوکێک منداڵە تەمەن سێ مانگانەکەی خۆی هەڵداوەتە ناو تانکی سەربانی ماڵەکەیان و خنکاوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، دوای رووداوەکە دایکی منداڵەکە هێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردووەتەوە و کاتێک گەیشتوون تەرمی منداڵەکەیان دەرهێناوەتەوە و باوکەکەشیان دەسگیرکردووە.

زانیارییەکان ئاشکرایانکردووە، باوکەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی 406 راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دانانی کامێرای جێگیر لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ

بابەتی دواتر

پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگر كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانیان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share