سلێمانی.. نزیکەی 40 تۆن برنجی نەشیاو لەناوبرا

لیژنەکانی چاودێریی تەندروستیی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 38 تۆن برنجی نەشیاودا و ئەو بڕە برنجە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراوە.

لە راگەیەندراوی لیژنەکانی چاودێریی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، “لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ چاودێریكردنی شوێنە گشتییەكان و پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان و رێگریكردن لە بەكارهێنانی خۆراك و كاڵای نەشیاو، دەستگیرا بەسەر بڕی 38 تۆن و 500 کیلۆگرام برنجی نەشیاودا”.

ئاماژە بەوەکراوە، هۆکاری خراپبوونی برنجەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوێنی هەڵگرتنەکەی لە کۆگادا نەشیاوبووە و بووەتەهۆی خراپبوونی.

راشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەو برنجە و دەركەوت شیاو نییە بۆ خواردن، بۆیە بڕیاردرا بە لەناوبردنی ئەو بڕە برنجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
Total
0
Share