نوێترین زانیاری لەبارەی دانانی کامێرای جێگیر لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ

لێپرسراوی هۆبه‌ی كامێراكان لە هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ خستنەکاری کامێرا جێگیرەکانی رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دیاریی نەکراوە.

فەرهاد گورون لێپرسراوی هۆبەی کامێراکان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌ئێستادا كاركردن له‌ دانانی كامێرا جێگیره‌كان له‌سه‌ر رێگا‌ی سلێمانی – چەمچەماڵ به‌رده‌وامه‌‌ و چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی تێداماوه.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌، بۆ كه‌وتنه‌كاری ئه‌و كامێرا جێگیرانه‌”.‌

دانانی کامێرا جێگیرەکان بە دیاریکراوی لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تا بانی مەقان.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لەسەر گیانلەدەستدانی منداڵەکەی باوکێک لە کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share