چاودێرێكی سیاسی: کۆبوونەوەی لوتکەی حزبەکان ترسێکی گەورەی بۆ مەسرور بارزانی و پارتی دروستکردووە

چاودێرێكی سیاسی لە شاری هەولێر دەڵێت، مەسرور بارزانی و پارتی، كۆبوونەوەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان “بە پەڕاوێزخستنی پارتی دەبینن و ئەوەش ترسێكی گەورەی بۆ دروستكردوون.

چاودێرێكی سیاسی لە شاری هەولێر تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، “دوابەدوای كۆبوونەوەی دوێنێی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان، ئەم ھەنگاوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەسرور بارزانی و پارتیی نیگەرانكردووە و ترسێكی گەورەی بۆ دروستكردوون، بە جۆرێك لە ھەنگاوی كرداری بە پەڕاوێزخستنی پارتی لەنێو حزبە كوردستانییەكان لێكدانەوەی بۆ دەكەن”.

وتیشی، “هەر بۆیە مەسرور بارزانی فەرمانیكردووە، لە لایەن راوێژكار و بەناو رۆژنامەنووسەكان و پەیجە سێبەرەكانیانەوە، ھەڵمەتێك دژ بەم ھەنگاوە دەستپێدەكەن و بە ناوی ئەوەی كە ناكرێت (حكومەت ھەبێت و بەرەیەكی كوردستانی هەبێت) كە دەبێت بە هەموو شێوازێك دژی ئەم ھەنگاوە بوەستنەوە”.

ئەو چاودێرە سیاسییە راشیگەیاند، “ئەم ھەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی بە تەواوەتی هەژموونی پارتیی لە قەڵەمڕەویی حوكمڕانیی خۆی و ھەرێم و عێراقدا لاوازدەكات، بۆیە بە ھەموو شێوەیەك بەردەوامی بە دژایەتیی ئەم ھەنگاوە دەدات”.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک بە سەرنشینەکانییەوە ئاوبردی

بابەتی دواتر

سیستانی لەبارەی سبەینێوە بڕیاری دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە…
Total
0
Share