بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەوانەی مووچەیان هەیە دەکەینەوە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بە مەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری بۆ ئەوەش پێویستە کارتی نیشتمانی و پێناسی مووچە لەگەڵ خۆیان بهێنن.
باس لەوەش دەکات، “ئەوانەی کۆدی بایۆمەترییان هەیە بیگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات و بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”.