بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی دیالۆگی نیشتمانیی سەرجەم لایەنەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و تایبەت بە کێشەکانی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان پێشنیازی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم ھێزەکاندا دەكات.

لە سێیەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

لەبارەی کێشەکانی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان بافڵ تاڵەبانی پێشنیاری دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم ھێزەکان کرد بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن و ڕایگەیاند، “دەبێت چیتر بە لۆژیکی زۆرینە و کەمینە مامەڵە لەگەڵ یەکتر نەکرێت و ئەم لۆژیكە نەبێتە پێوەر بۆ تێپەڕاندنی یاساکان، چونکە ئەمە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات”.

وتیشی، “پێویستە ھەموومان باوەڕمان بە داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ ھەبێت بۆ بەڕێوەبردنی عێراق و دەستوور بنەمای پەیوەندییەکان بێت و ھیچ نەتەوە و پێکھاتەیەک پشتگوێنەخرێت” وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئاشكراشیدەكات، لەکۆبوونەوەکەدا وێڕای بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن لەسەر پەرەسەندنە سیاسییەکان، پرسی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، یاسادانان و چاودێریکردنی دەسەڵاتەکان و پارێزگاری لەمافی گشتی و نەتەوە و پێکھاتەکان لەڕێگای شەرعییەتی پەرلەمانییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە تێگەیشتن و پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان.

هاوكات جەخت لە ئەنجامدانی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دابینکردنی ئاسایشی ھەڵبژاردن کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی ھەموولایەک پارێزراوبێت.

 

بابەتی پێشتر

ڕێڤینگ هروری: ئەو شەڕەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت هۆکارەکەی پەکەکەیە

بابەتی دواتر

داواكاری مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share