لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمشەو كۆبوونەوەیەك لە نێوان فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت سەبارەت بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێستیی لایەنە كوردییەكان بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە ماڵی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەك لە نێوان فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدەدرێت.

راشیگەیاند، “ئامانجی كۆبوونەوەكە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی لایەنە كوردستانییەكانە بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رۆڵمان هەبووە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ چارەسەری ئابوری

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆڵێکی چالاکمان گێڕاوە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان بۆ چارەسەری ئابوری. قوباد تاڵەبانی،…
Total
0
Share