80 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر ئەمڕۆ بەشداریی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵبەجە رایگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبەجدا 80 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ و دوو سبەی رۆژانی 1 و 2ی تشرینی دووەم فێستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت لەنێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 6:00ی ئێوارە.

جێگەی ئاماژەیە، لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی 700 کەپر دابینکراوە بۆ فرۆشیاران و خاوەن کاری دەستی و کۆشکی خواردن بۆ میوانان و لەو رۆژانەدا پێشوازیی لە میوانان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە. بەپێی…
Total
0
Share