نان و سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی سەموون و نان لە بری بەشە ئاردی مانگانە بە هاوڵاتییان لە ئێستادا لە چەند گەڕەكێكی شاری بەغداد بە شێوەی ئەزموونی كاری لەسەر دەكرێت و دەشڵێت، “ئەگەر لە عێراق سەركەوتوو بێت بە هەمان شێوەیە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێدانی نان و سەموون لە بری بەشە ئاردی مانگانە بە شێوەی ئەزموونی لە چەند گەڕەكێكی بەغداد كاری لەسەر دەكرێت كە ماوەی شەش مانگی بۆ دیاریكراوە بە جۆرێك كە لە بری بەشە ئاردی هاوڵاتییان نان یاخود سەموونی لە نانەواخانە و فڕنێكی نزیك لە ماڵەكەی خۆی بۆ دیاریدەكرێت و كارتێكی بۆ دروستدەكرێت دەتوانێت رۆژانە وەریبگرێت.

راشیگەیاند، ئەگەر ئەو ئەزموونە لە عێراق سەركەوتوو بێت لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت، بەڵام دەبێت رەزامەندی هاوڵاتییانی لەسەر بێت و ئارەزوومەندانە دەبێت و ئێستا چاوەڕوانی دوا بڕیاری حكومەتی عێراق لەسەر ئەو پرسە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران سنووری وشكانى بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا داخست

به‌هۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ئێران بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ سنووره وشكانییه‌كانى‌ داده‌خات و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ كه‌وته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ڕوحوڵڵا له‌تیفی،…
Total
0
Share