خالید شوانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کەرکوک ببێتە شارێکی نمونەی لەسەر ئاستی عێراق

وەزیری دادی عێراق بە سەردانێکی رەسمی چووە شاری کەرکوک و رایگەیاند، حکومەتی خۆجێیی کەرکوک، حکومەتی هەموو پێکهاتەکان دەبێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک دەستکەوتێکی گەورە و گرنگە چونکە چەندین ساڵە هەڵبژاردن لە کەرکوک ئەنجامنەدرابوو.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دووپاتیشیکردەوە، نابێت خەمساردی لە پڕۆژەکان بکرێت و هەموو هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کەرکوک بکرێتە شارێکی نمونەیی لە عێراق و هەموو کەرتەکانی شارەکە بەرەو پێش ببرێت و هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی لە شارەکە بوونیان هەبێت چارەسەر بکرێن.

وەزیری داد لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری کەرکوک لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیدارییەکانی شارەکە کۆبووەوە و رایگەیاند نامانەوێت ململانێکان بەردەوام بن و ئەوەی بۆ کەرکوک گرنگە خزمەتکردنە و باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت چارەسەری هەموو کێشە یاساییەکانی کەرکوک بکەن.

لای خۆشیەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری دادی عێراق، هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی داد و ئیدارەی کەرکوک و فەرمانگەکانی دادوەری لە کەرکوک تاوتوێکرا بەمەبەستی کارکردن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی کەرکوک و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و کاریگەرییەکانی لەسەر پەرەپێدان و پارێزگاریکردن و دەستەبەرکردنی مافی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

بابەتی دواتر

مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستبەكاربوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share