شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، سبەینێ هەینی 16ی 8ی 2024 هەڵدەستێت بە بڕینی شەقامی عەربەت – سلێمانی بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو سلێمانی و بەو هۆیەوە دەبێت شەقامی لاوەکی بەکارهبهێنن.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، قشتکردنەکە لە نزیک عەلوەی تازە لە سلێمانی تاوەکو فولکەی تانجەرۆ دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، شۆفێران بۆ ئەو مەبەستە شەقامی لاوەکی بەکاربهێنن کە فراوانکراوە بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شارەوانیی سلێمانی لە ماوەی رابردوودا، دەستیان بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ئەو شەقام و کۆڵانانە کرد کە قیرەکەیان تێکچووە و خراپ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
Total
0
Share