لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و جەخت لەسەر فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار بۆ هەموولایەک کرایەوە.

کۆبوونەوەکە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێووەچووە، لە کۆبوونەوەکەدا رێنمایی و رێکاری پێویست بەپێی بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاریکران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر فەراهەمکردنی کەشێكی لەبار و یەکسان و هاوسەنگ بۆ هەموو کاندید و قەوارە و هاوپەیمانێتییەکان کرایەوە و داوا لە هەموولایەک کرا، پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی کۆمسیۆن و لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان و لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم…
Total
0
Share