كەركوك.. ژنێكی داعش دەستگیركرا كە لە یەككاتدا چەندین كاری بۆ داعشەكان كردووە

ژنێك كە چەندین ئەركی لەلایەن ڕێكخراوی داعش-ەوە پێسپێردراوە و لە یەككاتدا كۆمەڵێك كاری بۆكردوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم لە شاری كەركوك دەستگیركرا.

ئەو ژنە كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگرییەوە بە مادەی 4ی تیرۆر دەستگیركراوە، بە بەردەوامی لە كەركوك و دەوروبەری، خۆراك و پۆشاك و كارتی پڕكردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لە بەرانبەر پارەدا بۆ چەكدار و كاربەدەستانی داعش بردووە.

ئاژانسی هەواڵگیریی عێراق دەڵێت، “ژنەكە دانی بەوەدا ناوە كە ئەركێكی تری، دابەشكردنی هاوكاریی دارایی بووە بەسەر ئەو خێزانانەی داعشەكان كە لە كامپەكاندان.”

ئەو ژنە جگە لەو هەموو كارەی بۆ داعش كردوونی، دوو كوڕیشی چەكداری داعش-ن و تا ئێستا لە ڕیزەكانی ئەو ڕێكخراوەدان، وەك ئاژانسی هەواڵگری ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

بەیانییەکی ئازاربەخش لە ناسریە.. مامۆستایەک خۆی سوتاند و تەلەبەیەکیش خۆی خنکاند

بابەتی دواتر

نێیمار و ئالڤارۆ لە تویتەر کۆتاییان بە کێبڕکێی فاینەڵی سوپەری فەرەنسا هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share