بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 283 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 283 ملیۆن و 620 هەزار و 620 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 267 ملیۆن و 940 هەزار و 620 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 15 ملیۆن و 680 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 5ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 276 ملیۆن و 568 هەزار و 264 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە کە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

عێراق کامێرای پێشکەوتووی لە زیاتر لە 90%ی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا جێگیرکرد

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 90%ی سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە کامێرای پێشکەوتوو کۆنترۆڵکراون. لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share