عێراق و ناتۆ لەسەر چەند پرسێک لە برۆکسڵ کۆبوونەوە

نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەغداد و ناتۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە ئاستی باڵادا لە بەلجیکا ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ”وەفدێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ نوێنەرایەتیی ناتۆ بە سەرۆکایەتیی تۆم گۆڤاس،  یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و خافێر کۆلۆمینا، نوێنەری سکرتێری گشتی بۆ کاروباری ناوچەکانی باشوور لە برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”لە کۆبوونەوەکەدا کە لەسەر بانگهێشتی ناتۆ ئەنجامدرا، باس لە رێگاکانی بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان عێراق و هاوپەیمانییەکە کرا، لەوانەش تەواوکردنی تواناسازیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بابەتەکانی دیکەی پەیوەست بە ئاسایشی سنوورەکان و چەند پرسێکی ئەمنی دیکە”.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی بڵاوکراوەتەوە قاسم ئەعرەجی جەختیلەوە کردووەتەوە، ”ئەرکی ناتۆ لە عێراق راوێژکارییە نەک شەڕکردن و هاوبەشیی درێژخایەن لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە عێراقییەکانە”.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بانگهێشتی رەسمی نوێنەرانی ناتۆی کرد بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا دووەم دانیشتنی گفتوگۆی هاوبەش لەسەر ئاستی باڵا لە بەغدادی پایتەخت ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی عێراق تەواوکرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر ئاگر لە ژمارەیەك دوكان كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی عێراق گرتەوە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە. میدیاكانی عێراق لە زاری دەستەی كەشناسيی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share