هێزە ئەمنییەكان: “شانەیەكی مەترسیداری داعش” دەستگیركرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینیی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “شانەیەكی مەترسیداری داعش”ی لە نەینەوا دەستگیركردووە كە لە شەش كەس پێكهاتووە.

ئاشكرایكردووە كە ئەو شانەیەی داعش چەندین كاری مەترسیداری ئەنجامداوە، لەوانە كوشتنی هاوڵاتییان و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو تیرۆریستانە چەندین ئەركی دیكەیان هەبووە، وەك گواستنەوەی چەكدارانی داعش و دابەشكردنی پارە بەسەر خێزانی چەكدارە كوژراوەكانی داعش.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق باس لەوە دەكات كە لەكاتی دەستگیركردنی داعشەكاندا، دەستیگرتووە بەسەر چەندین بەڵگەنامە و پارچە چەك و بڕێك پارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share