بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی ڕێككەوتنی كوردستان و بەغداد تاووتوێدەكەن

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەمشەو 11ی كانونی یەكەم، لە ماڵی بەرھەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە بەغداد، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان هەریەک لە سەرۆككۆمار و مستەفا کازمی و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت ئەنجامدراوە و تیایدا ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنێک تاوتوێکراوە کە چارەسەری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە كۆبوونەوەكەدا هەتا ئەندازەیەکی دڵخۆشکەر کۆدەنگی لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هەبووە، هەرچەندە بڕیاری کۆتایی لێنەدراوە.

بڕیاریشە دەرئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە سبەی لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانتردا تاوتوێبكرێن کە تیایدا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەشداردەبن. بەگوێرەی زانیارییەكان ئەگەری زۆر هەیە سبەی ئاکامەکانی ئەو شێوە ڕێکكەوتنەی لە ماڵی سەرۆككۆمار ئەمشەو هاتووەتە ئاراوە، وەک دوایەمین و نوێترین رێکكەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد ڕابگەیەندرێت، بەمەش سەرەتایەکی دڵخۆشکەر بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دێتە کایەوە.

جگە لەو پرسە، لە کۆبوونەوە باڵاکەی ئەمشەوی ماڵی سەرۆکۆماردا، چارەسەرێکی گەڵاڵەکراو لە نێوان هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ بودجەی ساڵی 2021 دانراوە کە سبەی ئەو چارەسەرە گەڵاڵەکراوە بۆ بڕیار لەسەردان دەخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی باڵا و بەرفراوانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و شاندنی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیاندراوی لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق باس لە كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share