شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی عێراق گرتەوە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە.

میدیاكانی عێراق لە زاری دەستەی كەشناسيی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتووەتەوە و پێشبینیدەكرێت ناوەڕاست و باشووری وڵات بگرێتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شەپۆلەكە كاریگەری هەبێت.

ئاماژە بەوە كراوە، شەپۆلی خۆڵبارینەكە ئاستی بینینی لە بەغداد كەمكردووەتەوە.

هاوكات پسپۆرانی بواری ژینگەیی ڕایانگەیاندووە، بەردەواميی شەپۆلی خۆڵبارین كە ڕووی لە عێراق كردووە بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا كەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارینەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
Total
0
Share