رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی عێراق تەواوکرا

دەستەی خانەنشینیی عێراق بڵاویکردەوە، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی عێراق تەواوکراوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی خانەنشینی عێراق تەواوبوونی رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی خانەنشینان بۆ بانکەکان راگەیاند بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئەیلول.

حوسام عەبدول سەتار، جێگری سەرۆکی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، رێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لەژێر رێنمایی راستەوخۆی وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەواوکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیابكرێتەوە

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیادبكرێتەوە و…
Total
0
Share