قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی ئەزموونی بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆ ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ژمارەیەک وێستەگە هەڵبژاردنی ئەزموونی ئەنجامدەدات و بڕیاریشە ئەنجامەکان کاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ رابگەیەندرێت.

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، كۆمسیۆن دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزموونی لە 181 وێستگەی دەنگدان بە مەبەستی تاقیکاریی و هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 4.5 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share