بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 4.5 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تەنها 4.5 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 957 هەزار و 492 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 270 ملیۆن و 407 هەزار و 492 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها چوار ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 28ی ئابی 2024 بوو کە تێیدا 280 ملیۆن و 775 هەزار و 565 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: مەرج نییە هەموو کەسێک بە دەنگدانی مردووی گۆڕستانەکان رازیبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share