کۆڵبەرێک لە ترسی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران خۆی خستە ڕوبارێکەوە و خنکا

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، كۆڵبەرێكی خەڵی ورمێ، بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە، خۆی فڕێداوەتە نێو ڕوبارێك و خنكاوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كۆڵبەرێكی تەمەن 30 ساڵ بەناوی فەرزاد جەباری، دوێنێ لەكاتی كۆڵبەریدا خۆی خستووەتە ناو ڕوباری (بنار) لە ورمێ و گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرزاد خەڵکی گوندی مەنسورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ بووە، دوای ئەوەی کەوتووەتە بۆسەی هێزە ئەمنییەكان، بۆ ئەوەی دەستبەسەر نەکرێت، خۆی فڕێداوەتە نێو ڕوبارەکە و خنكاوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەكانی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم 18 کۆڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندارکراون، کە 78%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی كارەبا جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە شارەکەدا، جێبەجێدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك…
Total
0
Share