توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ چوونە تەمەنیان، بەڵام بۆ ژنان پێچەوانەیە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی تۆرینتۆی کەنەدی ئەنجامدراوە و حەوت هەزار و 600 کەس کە تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵانەوە بووە بەشدارییان تێداکردووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا توێژەران بۆیان دەرکەوت، لەناو ئەو پیاوانەی بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە ئەوانەیان کە هاوسەرگیریان کردووە تەندروستییان باشتر بووە بەراورد بەوانەی کە هاوسەرگیریان نەکردووە.

توێژەران دەڵێن، هۆکاری ئەم باشبوونی تەندروستییە لە پیاواندا بەهۆی ئەوەوەیە لە ژیانی هاوبەشیاندا هاوسەرەکانیان باشتر ئاگاداری دۆخی تەندروستییانن و لەو شتانە دووریاندەخەنەوە کە زیان لە تەندروستیان دەدات، جگە لەوەش ژیانی کۆمەڵایەتییان باشتردەبێت و هەست بە تەنیایی ناکەن.

بە وتەی توێژەران ئەو توێژینەوەیە ئەنجامەکەی بەسەر ژناندا جێبەجێنابێت، بەڵکو تەواو پێچەوانەیە، ئەو ژنانەی هاوسەرگیریان نەکردووە لە تەمەنی پیریاندا تەندروستیان چوار جار بەو ژنانە باشترە کە هاوسەرگیریان نەکردووە.

بابەتی پێشتر

کوردێک دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی: پێویستە هاوڵاتییان پێش 12:00ی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی فریای مامەڵەکانیان بکەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share