پاسپۆرتی سلێمانی: پێویستە هاوڵاتییان پێش 12:00ی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی فریای مامەڵەکانیان بکەون

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رۆژانە لە 8:30 بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆیە و پێویستە هاوڵاتییان پێش کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردن و راییکردنی مامەڵەکانیان لە پاسپۆرتی سلێمانی.

راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕت لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی سیستمی تۆماری ئەلیکترۆنی سەرەگرتن لە هەموو عێراقدا یەک سیستمە، کاتەکانی ئەنجامدانی مامەڵەی لەدوای کاتژمێری دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی هەرێمەوە تێدایە، لە کاتژمێرەکانی چوار و پێنجدا و ئەوەش وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتییان تووشی کێشە ببن لەوەی کاتێک دەچن بەڕێوەبەرایەتییەکە داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بەردەوام هۆشداریدەدات بەو کەسانەی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت یاخود تازەکردنەوەیان هەیە، بەیانیان لە کاتی خۆیدا سەردانیان بکەن و ئەگەر لەدوای کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە بوو لەو کاتەدا سەردانیان بکەن یاخود دوو کاتژمێر بەر لە وادەی دیاریکراو.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

بابەتی دواتر

دوو مانگ دەرفەت بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share