هەبوونی ئامانجێک لە ژیاندا ئەگەری خەڵەفان و نەخۆشییەکانی مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، هەبوونی ئامانجێک لە ژیاندا کە مانا ببەخشێت و هەوڵی بۆ بدەیت، دەکرێت ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان و داهێزرانی مێشک کەمبکاتەوە.

بە هەمان شێوە، ئەم ئامانجدارییە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شەکەتی و هەوکردنەکانی مێشکیش.

توێژەران پێداچوونەوەیان بۆ بەڵگەی نێو 9 توێژینەوە ئەنجامداوە، کە زانیاریی 62250 کەسی بەساڵاچووی لە سێ کیشوەری جیای جیهانەوە تێدابووە و بۆیاندەرکەوتووە، هەبوونی ئامانج و مانایەکی باڵا لە ژیاندا “بەشێوەیەکی بەهێز” و بە ڕێژەی لە سەدا 19 پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی مەترسیی خەڵەفانەوە هەیە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری ” Aging Research Reviews”دا بڵاوکراوەتەوە و سەرپەرشتیارە سەرەکییەکەی، جۆشوا ستۆت پزیشک و ئەندام لە زانکۆی “کۆلێج لەندەن” ڕایگەیاندووە، ئەو خەڵکانەی پێویستیان بە پارێزگارییە دژ بە خەڵەفان و داهێزرانی تواناکانی مێشک، دەکرێت یارمەتیبدرێن لەڕێی گرنگیدان “بەو چالاکیانەوە کە ئامانج یان مانایەک بە ژیان دەدەن”.

ستۆت ڕونیشیکردووەتەوە، “بۆ نمونە، ئەگەر پاراستنی ژینگە بۆ کەسانێک گرنگبێت، ڕەنگە سوود لە یارمەتی ببین لە باخچە گشتییەکان و شوێنە کۆمەڵایەتییەکاندا”.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان بۆ چوارەم جار دزی لە تاوەرەكانی كارەبا كرا

بابەتی دواتر

لێدوانێكی هاوشێوەی نایف كوردستانی ئیمامی مزگەوتێك بەرەو زیندان ڕاپێچ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share