رووداوێکی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی سیاڕاتیکا -ئامێدی لە نزیک مزگەوتی روستینکێ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا و بەهۆیەوە ژنێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سەگە

بابەتی دواتر

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share