پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

به‌بڕی نزیکەی 500 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت کە کێشەی بارزۆری سەر فیدەرەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو قەزاکە چارەسەر دەکات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە چێوه‌ی پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەمان، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با و به‌بڕی 489 ملیۆن و 694 هەزار و 310 دینار بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کارەبا لەو قەزایە جێبەجێ دەکرێت”.

پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ دەرکردنی 5 فیدەر لە وێستگەی نوێی مۆبایلی 25MVA لە چەمچەماڵ له ‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی دابه‌شكردنی كاره‌بای ئەو ناوچەیە، کە گرنگی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری سەر فیدەرەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو قەزای چەمچەماڵ و بڕیارە لە 120 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو ببێت.

بابەتی پێشتر

سودانی: بەپێی پرۆژەیەک لە 5 ساڵدا هەژاری لە عێراق نامێنێت

بابەتی دواتر

بۆ دووەمین جار دڵی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا چێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر و كەوتنەوەی قوربانی بڵاوكردەوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی…
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share