نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

قائیمقامیه‌تى سلێمانى نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى بۆ مانگى شوبات دیاریكرد، كه‌ له‌نێوان 12 هەزار و 500 بۆ 14 هه‌زار دینار ده‌بێت.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى قائیمقامیه‌تى سلێمانى، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری مۆ‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخ كۆبووه‌وه‌ و به‌پێی نرخی گازوایل و كاتژمێره‌كانی كاركردن، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ى ئه‌هلی بۆ مانگی ڕابردوو له‌ نێوان 12 هه‌زار و 500 دینار بۆ 14 هه‌زار دینار ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كان‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌با جیاواز ده‌بێت.

ده‌رباره‌ى كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كانیش ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌یانیان له‌ كاتژمێر (6:30)ـی به‌یانی تا (8:00)ـی به‌یانی كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر12:00 نیوه‌ڕۆ تا 1:00 شه‌و هه‌ركاتێكیش كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆ‌لیده‌كان كاره‌با دابینبكه‌ن بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: داواکارین هاوڵاتییان پردی مۆکەبە بەکارنەهێنن

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە پردی مۆکەبە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دانیشتووانی سنووری قەزای ماوەت ئاگاداردەکەینەوە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: داوامان لە هێڵەکانی گواستنەوە کردووە فێنککەرەوە بۆ هاوڵاتییان کارپێبکەن

جەمیل کەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی (پاس) لە سنووری…
Total
0
Share