جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە سێ دەوامی تێدا بکرێت.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە و جیاواز لە ساڵانی رابردوو پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ هیچ تاقیکردنەوەیەک نامێنێت کە پێشتر گرفتی بۆ دروستدەکردین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئەوەی دەمێنێتەوە دابەشکردنی وانەکانە بەسەر مامۆستایان لەگەڵ دابەشکردنی خوێندکاران بەسەر پۆل و خوێندنگەکاندا کە بەخشتەیەک ئەوەش رێکخراوە و کارئاسانی باشی کردووە خوێندنگاکان”.

سەبارەت بە دەوامی خوێندنگاکان لە سنووری سلێمانی دەڵێت، ”بەهیچ شێوەیەک چوار دەوامی و سێ دەوامیمان نییە، ئەوەی کە دەوترێت سێ دەوامییە ئەوە دەوامی ئێوارانە و لەدوای کاتژمێر چوار دەستپێدەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەكانی…
Total
0
Share