رێگەنەدرا فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان بكەن

شاری هەولێر

ئەو خۆپیشاندانەی بڕیاربوو لەلایەن بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەستەوە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر ئەنجامبدرێت، رێگری لێكرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیای ئێستا لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بڕیاربوو ئەو فەرمانبەرانە لە بەردەم پەرلەمانی كوردستانەوە بە رێپێوان بچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام رێگرییان لێكرا.

وتیشی، “هێزێكی زۆری ئەمنی لە نزیك ئەنجومەنی وەزیران و بە درێژایی شەقامی شەست مەتری بۆ رێگری لە خۆپیشاندانەكە بڵاوەی پێكرا”.

باسی لەوەشكرد، دوای رێگرییەكە، سەرەڕای چەند هەوڵێكی پەیوەندی، نەیتوانیوە وتەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان لە گوندەکانی سنووری شارباژێڕ سووتان

بابەتی دواتر

ئەو هێزە هێنرابوو بۆ كێڵگە نەوتییەكەی گەرمیان پاشەكشەی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئامادەبوونی وەزیرەکانی لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت، پرسی دەرئەنجامی ئامادەبوونی…
Total
0
Share