راگەیەندراوێك لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “داخستنی مەیدانی ئاژەڵان لە ناوچەی نیشتەجێبوون، گەورەترین خزمەتە بە تەندروستیی ئێستا و ئاییندەی هاوڵاتییان”.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، داخستنی مەیدانی ئاژەڵان لە ناوچەی نیشتەجێبوون، گەورەترین خزمەتە بە تەندروستیی ئێستا و ئاییندەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و بە تایبەت گەڕەکەکانی دەوروبەری مەیدانەكە.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییاندا، ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و تەندروست. لە ئێستادا مەیدانی نوێ بە شێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروستدەکرێت و خزمەتگوزاریی تەواوی بۆ دابیندەکرێت.

جەختیشدەكاتەوە، “لە ماوەیەکی کەمدا دوو پڕۆژەی گرنگمان لەو سنوورە جێبەجێکردووە: یەکەم، خزمەتگوزاریی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقیمان خستە بواری جێبەجێکردنەوە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا و كارەكانی لە تەواوبوون نزیكبوونەتەوە. دووەمیش چۆڵکردنی مەیدانی ئاژەڵان و گواستنەوەیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هۆشداری لە بەکارهێنانی جۆرێک لە بۆیلەر دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، زۆربەی ئەو بۆیلەرانەی هاوڵاتییان لەژێر گەرماوی ماڵەکانیاندا بەکاریدەهێنن لەرووی تەکنیکییەوە کێشەیان هەیە و…
Total
0
Share