هەرێمی كوردستان لە چەند لە رۆژی داهاتوودا ماڵئاوایی لە شەپۆلە گەرما چالاك و بەتینەكانی هاوین دەكات

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “هەرێمی كوردستان لە چەند لە رۆژی داهاتوودا ماڵئاوایی لە شەپۆلە گەرما چالاك و بەتینەكانی هاوین دەكات و پێشبینیدەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتە و بەولاوە بەتایبەتی نزمەپاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی بەرە و ناچالاكی و كشانەوە بروات كە ساڵانە لە مانگەكانی شەش و حەوت و هەشت چالاك دەبێت بەڕووی ناوچەكاندا دەبێتە ڕەخساندنی شەپۆلە گەرما چالاك و بەتین و بەهێزەكان بەسەرناوچەكاماندا”.

باسی لەوەش كردووە، لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەوە و بەولاوە وەك پێشتریش وتمان یەكەم كشانەوەی قۆناغی گەرمیی هاوینی دەستپێدەكات لەم قۆناغەدا كۆتایی بەشەپۆلە گەرما چالاكەكان دێت كە دەبنە ڕەخساندنی گەرمای بێزاركەر و بەتین رۆژانە تاڕادەیەك جیاواز دەكات و و شەوانە تەواو جیاواز دەبێت بە تایبەت بە لە ناوچە نیمچە شاخاویی و دەشتایی و گەرمە سێرەكان كەش تەواو فێنك دەبێت لە ناوچە شاخاویی و كوێستانەكان كەشێكی فێنكتر تاڕادەیەك دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، مانگی نۆ لەڕووی گەرماوە مامناوەند دەبێت بەرزترین پلەكانی گەرما لە 30 كاندا جێگیردەبێت بەزۆری و نزمترین پلەكانی گەرماش تەواودادەبەزن.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی دواتر

باران و لافاو ناوەڕاستی تورکیای گرتەوە و قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share