وتەبێژی حكومەتی هەرێم: رێكنەكەوتن لەگەڵ بەغداد ئەگەرێكی دوورە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،”رێكنەكەوتن ئەگەرێكی دوورە لەلامان و دەمانەوێت لە چوارچێوەی دەستووردا ئەوەی مافی خەڵكی هەرێمی كوردستانە بیدەن و گۆڕانكارییەكەش ئەوەیە دەمانەویت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە هەر شتێكی تر جیابكرێتەوە”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لە بەغداد گۆڕانكاری ئەرێنی دەبینن و پەسەندنەكردنی هەموارەكە بە ئەگەرێكی دوور دەزانرێت و ئێمە وەك حكومەت بیر لە ئەگەرە باشەكە دەكەینەوە ئەو هەموو دانیشتن و دانوستان و سەردانەی كە لەگەڵ بەغداد هەیە، بۆئەوەیە كە زەمینەیەكی باش بهێنینە كایەوە بۆ هەمواری ئەو ماددەیەی كە لە پڕۆژەیاساكەدا هەیە.

وتیشی، “ئێستا گۆڕانكاریەك هەیە لە ڕای ئەو لایەنانەی كە دژبوون دوای ئەو روونكردنەوە و بەرچاو ڕوونییانەی هەبووە لەلایەن شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، تەقریبەن تێگەیشتنیان هەیە و ڕایان گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە. ئێمە چاوەڕێی ئەگەرە باشەكەین.”

ئاشكراشیكرد، “لە یاسای بودجەی عێراقدا دیاریكراوە كە بودجەی هەرێمی كوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە (خەرجی فیعلی) دیاریدەكرێت. خەرجی فیعلی كە سەرچاوەی نیگەرانییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بریتییە لەو خەرجییانەی كە دوای لێدەركردنی هەردوو خەرجییەكانی “سیادی و حاكیمە” دەمێنێتەوە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، “ڕێكنەكەوتن ئەگەرێكی دوورە لەلامان و دەمانەوێت لە چوارچێوەی دەستووردا ئەوەی حەق و مافی خەڵكی هەرێمی كوردستانە بیدەن، گۆڕانكارییەكە ئەوەیە دەمانەویت مووچەی فەرمانبەران لە هەر شتێكی تر جیابكرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داوایەك لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ستوونێكی رووناكیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای سبەینێ هەینی چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share