باران و لافاو ناوەڕاستی تورکیای گرتەوە و قوربانیی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی بارینی بارانی بە خوڕ و دروستبوونی لافاو لە ناوەڕاستی تورکیا کەسێک گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە شەوی رابردووەوە بارانێکی بە خوڕ ناوەڕاستی تورکیای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە ناوچەی گۆلۆسی سەر بە شاری قەیسەری پیاوێکی تەمەن 52 ساڵان کە پیشەی شوان بووە لافاو بردوویەتی و دوای چەند کاتژمێرێک و لە دووری پێنج کیلۆمەتر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی رزگارکراون و هێشتا ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

جگە لە زیانە گیانییەکان لافاو زیانێکی زۆری ماددی بەر ئەو ناوچانە گەیاندووە بە تایبەت لە پارێزگای سیواس.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو شەپۆلێکی هاوشێوە باکووری رۆژئاوای تورکیای گرتەوە و بەهۆیەوە لایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان لە ئیستانبوڵ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
زیاتر ببینە

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات. مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی…
Total
0
Share