توێژینەوەیەک: زۆر بەکارهێنانی مۆبایل تەمەنی مرۆڤ کورتدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات بەو گەنجانەی لە بیستەکانی تەمەنیاندا کاتێکی زۆری رۆژیان لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر بەسەردەبەن و پێیان دەڵێت، ئەگەرەکانی گەیشتنیان بە تەمەنی 60 ساڵی کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەردەکرێت و بەردەوامی هەیە، بۆیان دەرکەتووە ئەو گەنجانەی لە بیستەکانی تەمەنیاندان و کاتێکی زۆری رۆژانەیان لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەسەردەبەن، تەندروستیی دڵیان زۆر خراپتر بووە لەو کەسانەی ئەو کارەیان نەکردووە.

ئەنجامەکان ئاماژە بەوەدەکەن کەمکردنەوەی ئەم خووە لە سەرەتای گەنجیدا سوودی راستەقینەی تەندروستی هەیە و بەپێی راپۆرتی رۆژی تەندروستی، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک لەنێو ئەو کەسانەدا زیادیکردووە کە زۆرترین کاتیان لە تەماشاکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا بەسەربردووە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و بۆ ماوەی چەند دەیەیەک بەدواداچوون بۆ چوار هەزار گەنجی تەمەن بیستەکان کراوە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە، تەماشاکردنی شاشە ئەلیکترۆنییەکان تەنها لە گەنجدا مەترسی نەبووە، هەر کاتژمێرێکی زیادەی کاتەکانی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن لە تەمەنی مامناوەندیشدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی جەڵتەی دڵی بە رێژەی 55% و جەڵتەی مێشک بە رێژەی 58% و نەخۆشییەکانی دڵ بە گشتی بە رێژەی 32% زیادکردووە.

بابەتی پێشتر

هەشت سوودی خواردنی مۆز

بابەتی دواتر

نەشئەت شاهوێز: رێگەنادەین لە پرسی دامەزراندندا ستەم لە هیچ پێکهاتەیەک بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
Total
0
Share