هونەرمەند زاهیر عەلی لە ژێر چاودێریی پزیشکییدایە

هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و درامای کوردی، زاهیر عەلی، دوابەدوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دۆخی تەندروستی تێکدەچێت، دوێنێ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
زاهیر عەلی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکە ماوەتەوە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
ناوبراو، ناوێکی دیاری بواری شانۆ و درامای کوردییە و رۆڵی بینیووە لە زۆرێک لە کارە هونەرییەکانی دوو دەیەی رابردوو.
بە ناوی تۆری میدیایی ئێستاوە هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share