تەندروستیی جیهانی پێشبینیی سەرهەڵدانی گۆڕاوی نوێ دەکات.. “کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە”

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان هێشتا لەناو پەتای کۆرۆنادایە، پێشبینیش دەکرێت ژمارەیەکی زیاتر لە گۆڕاوی نوێ سەرهەڵبدات.

سۆمیا سوامیناسان گەورە زانای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، “پێمانوایە ڤایرۆسەکە بەردەوام گەشەدەکات و دەگۆڕێت، بۆیە دەکرێت ژمارەیەکی زیاتر لە زنجیرەی ڤایرۆسەکە دەربکەوێت، زنجیرە گۆڕاوەکان شایەنی گرنگی پێدانن، بۆیە ئێمە نەگەیشتووینەتە کۆتایی پەتاکە”.

هەروەها ماچیدیسۆ مۆیتی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەفریقا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کیشوەرەکە بە حەوت هێندەی پێشووتر زیادیکردووە، هەروەها مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دوو بۆ سێ هێندە زیادیکردووە.

ڕاشیگەیاند، کە زنجیرەی B.A.2 ئێستا لە ناوچەکە زۆرترین بڵاوبوونەوەی هەیە و مایەی نیگەرانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە. بەپێی بڵاوکراوەکانی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چالاکییە سیاسی، ئەدەبی و ئاینییەكان ڕاگیران و هانی خۆڤاكسینكردن دەدرێت

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، هانی هاوڵاتیان دەدات ڤاكسین وەربگرن…
Total
0
Share