ئاماری نوێ راگەیەندرا.. لە رۆژئاوا گورزی بەهێز لە گرووپەکان دراوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بەرزبووەتەوە بۆ 72 چەکدار.

ئەنجومەنی سەربازیی منبج کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دژی هەوڵەکانی هێرشکردنە سەر باشوور و رۆژهەڵاتی شاری مەنبەج و لادێکانی بەنداوی تشرین وەستاونەتەوە، لە دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 72 چەکدار کوژراون و 16یان بەدیل گیراون و دەیانیان لێ برینداربوون.

هاوکات،  ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا و جگە لەوەی کە چەندین چەک و کەرەستەی گرووپەکان تێکشکێنرا.

دەشڵێت، “لە بەرخۆدانی هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی 11 لە شەڕڤانانمان شەهیدبوون، دوای ئەوەی داستانی قارەمانێتی و قوربانیدانیان نووسی و هەموو هێرشەکانی دوژمنیان پووچەڵکردەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share