تەندروستیی جیهانی زیاتر لە 73 هەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراون

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند زیاتر لە 73 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا تۆمارکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زۆرینەی تووشبووەکان لە ئەمریکا، بەرازیل، ئیسپانیا و فەرەنسا تۆمارکراون، لە ئەمریکا 26 هەزار و 834، بەرازیل هەشت هەزار و 521 و لە فەرەنسا چوار هەزار و 64 کەس تووشبوون.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، ئەوەی تا ئێستا پشتڕاستکراوەتەوە 28 کەس بە ئاوڵەی مەیموون گیانیان لەدەستداوە.

پێشتر سەرۆکی دەزگای فیدراڵی پزیشکی و بایۆلۆجی، ڤێرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا رایگەیاندبوو، “پسپۆران ڤاکسینێکیان لە دژی ئاوڵەی مەیموون دروستکردووە، پەرەپێدانەکەش لە قۆناغی توێژینەوەکانی پێش کلینیکیدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستانی کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن “ئەمبوڵانسەکان”ی راگەیاند، هۆکارەکەی کەمیی بەنزینە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە. سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share