قوباد تاڵەبانی: کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، کوشتنی ئەم دوو رۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین، جگە لەوەش پێشێلکردنێکی زەقی سەروەری خاکی عێراقە، جارێکیتر داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان.
باس لەوەش دەکات، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو رۆژنامەنووس دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
ئەمڕۆ لە سنووری قەزای سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک کە سێ رۆژنامەنووسی تێدابوو بە درۆن کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو لە رۆژنامەنووسەکان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان برینداربوو.
بابەتی پێشتر

لەبارەی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

رێبوار تەها: پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگای هەولێر-کەرکوک بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: بەعەرەبکردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان قبوڵكراو نییە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەڵێت، “بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچه‌  كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نییه ‌و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وە.”…
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانتربوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك…
Total
0
Share