هونەرمەند باكووری لەتەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند باكووری لە 5ی 11ی 1928 لە قشلەی كۆیە لەدایكبووە و تیپی مۆسیقای باواجی دامەزراندووە و تا ئێستا زیاتر لە 50 گۆرانی تۆماركردووە.

باوك و دایكی هونەرمەند لە گوندی “ساتیبەگ و خەراشك سەر بە شاری وانی باكوری كوردستان لەدایكبوون، لەسەرەتای بیستەكانی سەدەی پێشوو دێنە شاری كۆیە و لە قشڵەی كۆیە نیشتەجێ دەبن.

مامۆستا باكووری لەساڵی 1935 چووەتە بەرخوێندن و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری كۆیە لە 1946 تەواوكردووە، لە قۆناغی سەرەتایدا لەڕێی وانەی سروود و خوێندنی سروود لە گۆڕەپانی خوێندنگە هەست بە توانا و دەنگخۆشیی هونەرمەند كراوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگی یه‌کلاییکرده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان دوایین بلیتی (16)ی بڕی و پاریس به‌ دووه‌م سه‌رکه‌وت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share