بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، “ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە”.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی :41
دهۆك : 42
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 46