بڕیاری نوێ لەبارەی مووچەی خانەنشینان درا

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سنوورەكەمان دەكەینەوە كە تا ئێستا بایۆمەتریی مووچەیان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری و هەر خانەنشینێك یان وارسەكەی بایۆمەتری نەبێت ‌مووچەكانیان رادەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سنوورەكەمان دەكەینەوە كە تائێستا بایۆمەتریی مووچەیان نییە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی بایۆمەتری، هەر لێرەوە ئاگاداری وارسی خانەنشینان دەكەینەوە بۆ هەمان مەبەست سەردانمان بكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە مامەڵەی دەركردنی بایۆمەتری ئەنجامدەدرێت و بەزووترین كات سەردانمان بكەن لەبەر ئەوەی هەر خانەنشینێك یان وارسەكەی بایۆمەتری نەبێت ‌مووچەكانیان رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەرپێچییەكانی كۆمپانیای تالۆن ڕووندەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند لەچوارچێوەی کاری بەدواداچوونی کۆمپانیا ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانیدا و دوای بەسەرکردنەوەی کۆمپانیای تالۆن دەرکەوت کۆمپانیاکە…
زیاتر ببینە

هەولێر.. دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە رێكخستنەوەی بازاڕی قەیسەری و لابردنی سەرپێچییەكان لە بازاڕە میللی و شوێنە گشتییەكاندا. بەپێی…
Total
0
Share