سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەبێ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی خۆبەخش و وانەبێژ و گرێبەستەكان و هاوتاكردنی خانەنشینی لە حەوت مانگی رابردوودا بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم 96 ملیار دینار زیادیكردووە و دەشڵێت، “كۆی مووچەی هەرێم گەیشتووەتە ترلیۆنێك و نۆ ملیار دینار”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەو بەڵگەنامەدا پێشتر خرایە بەردەم حكومەتی عێراق كۆی پارەی مووچەی مانگانەی هەرێم بۆ فەرمانبەران بە شارستانی و سەربازی و خانەنشینان بەهەمانشێوە لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و تۆڕی كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان بڕی 913 ملیار دینار بوو، بەڵام مووچەی مانگی حوزەیران كە نێردراوە بۆ هەرێم بڕی 991 ملیار بووە، بەبێ هاتنی مووچەی پەرلەمان و وەزارەتی كارەبا كە ئەوانیش 18 ملیار دینارە، واتە كۆی مووچە گەیشتووە بە یەك ترلیۆن و نۆ ملیار دینار”.

ئاشكراشیكرد “پلەبەرزكردنەوە دەستیپێنەكردووەتەوە و فەرمانبەر خانەنشین بووە، خۆبەش و سێ یەكەم و خاوەن بڕوانامەی باڵا دانەمەزراون و گرێبەست نەكراوە بەهەمیشەیی، وانەبێژ دانەمەزراوە و بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینیش لەم حەوت مانگەدا 96 ملیار دینار مووچە زیادیكردووە”.

بابەتی پێشتر

قەڵادزێ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی دواتر

بەم نیشانانەدا بزانە هۆڕمۆنی پیاوانەت بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share