دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێکی گەرمیان دەرکرد

دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەریی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەرکردووە و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات تۆمەتبار دەستگیربکەن.

لە فەرمانەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی گەرمیاندا هاتووە، “بۆ هەموو ئەندامانی ڕێکخستنی دادوەری و پۆلیس و هەرکەسێک ئەم گرتننامەیەی دەچێتەبەردەست، ڕێگەپێدراون و دەبێت ئەو تۆمەتبارەی ناوی هاتووە دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگاکەمانی بکەن”.

ناسنامەی تۆمەتبەری داواکراو لە فەرمانەکەدا بەمجۆرە هاتووە:

بەرزان کەریم مەحمود، دانیشتوی کەلار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی کەلار.

لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تۆمەتبار بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دەڵێت، هەر فەرمانبەر یان ڕاسپێردراوێک لە فەرمانگە گشتییەکاندا، بەئەنقەست زیان بە موڵکی ئەو شوێن و لایەنە بگەیەنێت کە تێیدایە، سزا دەدرێت بە ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیواخوازین حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هیواخوازین بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە حکومەتێک پێکبهێندرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاوڵاتییانی عێراقدابێت و مافەکانی…
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
Total
0
Share